شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی قۆناغێکی دیکەی بەفروباران دەستپێدەکات و پێشبینی بارانێکی زۆر دەکرێت.
ئەمشەو شەممە 31/1/2026، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "دوای پچڕانی بۆماوەیەکی کاتی ئێستا بارسته هەوری بەرز و مامناوەند داخل بەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بووە و ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەفروباران دەستپێدەکاتەوە."
ئەوەشی خستووەتە روو: "سەرەتای بارانبارینەکەش لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پارێزگای دهۆک و موسڵەوە دەستپێدەکات و درەنگانی ئەمشەو کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت دەگاتە تەواوی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین، کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان کە بارانێکی دێمی دەبێت لە نێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت."
ئاماژەشی بەوە داوە: "ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە قۆناغی سێیەمی بەفروباران دەستپێدەکات و لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارانبارینێکی زۆر باش دەکرێت."
