وردبینیی لیستی مووچە تەواوبووە و ئێستا تەنها چاوەڕێی یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق دهكهن بۆ ئهوهی بەفەرمی داوای داهاتە نانەوتییەکان لهدارایی ههرێم بكات.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کردووە، داهاتی ناوخۆ ئامادهیه و هەرکات بهغدا داوایكرد لهڕۆژێكدا بڕی 120 ملیار دینارەکە دهخەنەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندییهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا حکومەتی عێراق شایستەی دارایی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم خەرج بکات.
موچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا دابەشنەکراوە، حکومەتی هەرێمیش ڕۆژی 27ی ئەم مانگە لیستی موچەی مانگی یەکی ڕەوانە کرد.
