Apora Logo

هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدرێت

هۆشداری بە بریکارەکانی خۆراک دەدرێت

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

31/1/2026

بەڕێوبەررایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، هۆشداریی بەبریکارەکانی خۆراک دادەت و ئاگەداریان دەکاتەوە تا سێ شەمە پارەتان نەدابێت سزا دەدرێن.


دلێر عەبدولواحید بەڕێوبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، کۆتای ئاگەداری ئەو بریکارانەی خۆراک دەکەینەوە کە تا ئێستا سەردانی بەڕێوبەرایەتیەکەمانیان نەکردووە بۆ پێشکەشکردنی پارەی لیستی بریکاری خۆراک ، ڕۆژی سێ شەممە کۆتا مۆڵەت دەبێت و هەر بریکارێک نەهاتبێت بۆ پارەدات ناوی دەنێردرێتە بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی و سزای پێبژاردنی بۆ هەژمار دەکرێت بۆیە هیوادارین پابەندی ڕێنوێنییەکانمان بن و هیچ بریکارێک سزا نەدرێت.

;