Apora Logo

یەكێتی ئەوروپا بەفەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

یەكێتی ئەوروپا بەفەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

29/1/2026

یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی بڕیاری دا سوپای پاسدارانی ئێرانی بخاتە لیستی تیرۆرەوە.


كایا كالاس بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رەزامەندییان نیشان دا سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان.


كالاس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) هەروەها رایگەیاند "هەر رژێمێك هەزاران خەڵكی خۆی بكوژێت، بەرەو لەناوچوونی یەكجاری هەنگاو دەنێت".


ئەم بڕیارەی یەكێتی ئەوروپا دوای كوژرانی هەزاران هاووڵاتی ئێرانی هات كە لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی شارەكانی ئێران بە دەستی سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەكانی دیكە كوژران.


بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی شارەكانی ئێران زیاتر لە 12 هەزار خۆپیشاندەر و هاووڵاتی سڤیل كوژران كە لەنێویاندا رێژەیەكی زۆری منداڵان و ئافرەتان هەن.


;