بەهۆی گەمارۆی چەتەکانی داعش و جۆلانی و دەوڵەتی تورکەوە لەسەر کۆبانێ، مەترسی لەسەر ژیانی 600 هەزار کەس هەیە و بەهۆی کەمبووونەوەی دەرمان، سووتەمەنی و ئۆکسجین، خزمەتی نەخۆشخانەی منداڵان پەکی کەوتووە.
گەمارۆی چەتەکانی دەوڵەتی تورک، داعش و هەتەشە لەسەر شاری کۆبانێ و گوندەکانی بەردەوامە، دۆخی گەمارۆکان کارەساتیی مرۆیی بە دوای خۆییدا هێناوە و بەهۆی کەمبوونەوەی پێداویستییە ژیانییەکان مەترسی لەسەر ژیانی 500 هەزار هاووڵاتی گەمارۆدراوی ناو شارەکە داناوە.
دوابەدوای هێرشەکان شەپۆلی زۆری کۆچبەری ڕووی لە شارەکە کردووە، دۆخی گەمارۆکان زیاتر کاریگەری لەسەر ژیانی منداڵانی ئاوارە و خێزانەکانیان داناوە کە لە دۆخێکی ناهەمواردان، دوابەدوای گەمارۆکان لە شەو و ڕۆژێکدا پێنج منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی کەمبوونەوەی پێداویستی و چارەسەری پزیشکییەوە، خزمەتی نەخۆشخانەی منداڵانی کۆبانێ مەترسی داخستن و پەککەوتنی لەسەرە.
