Apora Logo

لیندسی گراهام: دەبێت لێپرسینەوە لە تورکیا و سعودیە بکرێت بەرامبەر بەوەی بە کوردی دەکەن

لیندسی گراهام: دەبێت لێپرسینەوە لە تورکیا و سعودیە بکرێت بەرامبەر بەوەی بە کوردی دەکەن

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

29/1/2026

لیندسی گراهامی دۆستی کورد جاریکی دیکە لەسەر کورد قسەیکرد و دەڵێت دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ تورکیا و سعودیە بکرێت.

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان، دۆستی کورد و کەسایەتی نزیک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین قسەیدا لەبارەی کورد داوای لە هەمووان کرد نزا بۆ کورد بکەن و لەگەڵ کورد بوەستن.

ئاماژەی بەوەشدا، کوردەکان لەگەڵ ئیسرائیلبوون و پاڵپشتیی گەورەیان بوون، بێگومان پاڵپشت و هاوپەیمانی گرنگی ئەمەریکاشبوون، دەبێت ئێمەش ئەوەمان لەبەرچاوبێت.

 لیندسی گراهام وتیشی، تورکیا و سعودیە لەنێو بابەتەکەدان و ئێستا لەگەڵ سعودیە لە پەیوەندییدایە و لەگەڵ تورکیاش قسە دەکات، ئەگەر بێت و شتەکان بەرەو باشیی نەچن و خراپتربن، ئەوا دەبێت دەبێت لێپرسینەوە لە تورکیا و سعودیە بکرێت بەرامبەر بەوەی بە کوردی دەکەن


;