ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، پێویستە هێزە سیاسیەكان پابەندبن بە وادە دەستورییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و پێشیلی نەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا وتی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆکایەتی فایق زەیدان، سەرۆکی دادگایی تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی كۆبووەتەوە و جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستورییەكان دەکەنەوە لە تەواوکردنی رێکارەکانی دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگی پابەندبوون بە کاتە دەستورییە دیاریكراوەکان کردەوە لە تەواوکردنی رێکارەکانی دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران ، داوای لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان کرد، پابەندبن و رێز لەو وادانە بگرن و پێشێلیان نەکەن، لە پێناو پاراستنی سەقامگیری سیاسی و پرۆسەی دیموکراسی لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا، هەروەها رێگریکردن لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی.
