Apora Logo

فڕۆکەیەک بە 16 سەرنشینەوە لە کۆڵۆمبیا بێ سەروشوێن بوو

فڕۆکەیەک بە 16 سەرنشینەوە لە کۆڵۆمبیا بێ سەروشوێن بوو

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

29/1/2026

فڕۆکەیەکی سەربە ھێڵی ئاسمانیی کۆڵۆمبیا بە ١٦ سەرنشینەوە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە بێ سەروشوێن بوو.

میدیاکانی کۆڵۆمبیا بڵاویان کردەوە کە فڕۆکەیەکی جۆری "Beech 1900D" سەربە ھێڵی ئاسمانیی کۆڵۆمبیا لە کاتی چوونی بەرەوشاری ئۆکانیا سەربە ھەرێمی سانتاندێر لە نزیک شارۆچکەی " "لا پلایا دی بێلێن" باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە لە شاشەی دیار نەماوە و تا ئێستا بێ سەرشوێنە.

ھاوکات دەسەڵاتدارانی کۆڵۆمبیا ڕایانگەیاندووە کە ھەڵمەتەکانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکە و ڕزگارکردنی سەرنشینانی ناو فڕکەکە کە ژمارەیان ١٦ کەسە، بەردەوامە.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی کۆڵۆمبیا، لەو ١٦ کەسە، سێیان ئەندامی تیمی نێو فڕۆکەکەن.


;