Apora Logo

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و باران بارین دەکات

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و باران بارین دەکات

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

29/1/2026

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕپچر لە هەندێک ناوچە، بەڵام لە ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان نمە باران و بارانی مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بە پچڕپچڕی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر دەبارێت و لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەکان هەیە و پلەی گەرماش 1-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکووری هەرێمەوە باران بارین دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش بەفر دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

پیرمام : 9 پلەی سیلیزی

سۆران : 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی


;