Apora Logo

کەمپینی هاوکاری کۆکردنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان درێژکراوەتەوە تا ڕۆژی شەمە

کەمپینی هاوکاری کۆکردنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان درێژکراوەتەوە تا ڕۆژی شەمە

ئاپۆڕا نیوز- هەواڵ

28/1/2026



ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "بەهۆی بەدەنگەوەهاتنی فراوانی خەڵک، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان تا ڕۆژی شەممە درێژکرایەوە."


پارێزگاری هەولێر ئاشکراشی کرد: "تەنیا لە سندوقەکانی ناو کەمپینەکەدا، 300 ملیۆن دینار پارەی نەقد کۆکراوەتەوە و 65 بارهەڵگر خۆراک و پێداویستی ئامادەن، ئەمە جگە لەو هاوکارییە گەورانەی سەرمایەداران ڕاستەوخۆ پێشکەشیان کردووە."


هاووڵاتییان دەتوانن تا ڕۆژی شەممە، ڕۆژانە لە 8:30ی بەیانی بۆ 12:00ی شەو لە پارکی شانەدەر هاوکارییەکانیان بگەیەنن.

;