بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین کە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستپێدەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، کاریگەری شەپۆلەکە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا تەواوی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاد دەکات، بارانبارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و لە هەندێك ناوچەی سنوری ئیدارەی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، سنوری پارێزگای سلێمانی، چەمچەماڵ، باکوری پارێزگای کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بارانبارینی بە شێوەی لێزمە بارانی کورتخایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی پێنج شەممە بە نمەبارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچە سنوریەکان و لوتکەی شاخە بەرزەکان، لە هەندێکاتدا بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 8 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی
