ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، سوپای سوریا و به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له رۆژاڤای كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه تێیدا بێڕێزی به ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێك كراوه و گه‌مارۆی مه‌ده‌نییه‌كان دراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق له گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌ب، ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێكیان له سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه فڕێداوه‌ته خواره‌وه، ئه‌م كاره‌ش وه‌ك بێڕێزیكردن به ته‌رم و تاوانی جه‌نگ له قه‌ڵه‌م دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی شه‌رع له حه‌له‌ب هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنیان ده‌ستپێكردوه، ده‌یان هاوڵاتی كوردیان ڕاپێچی شوێنی نادیار كردوه، دوای كۆنتڕۆڵكردنی به‌نداوی تشرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه، به ئه‌نقه‌ست ئاو و كاره‌با له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كۆبانێ و به‌شێك له حه‌له‌ب بڕدراوه.
لێدوانی په‌یوه‌ندیدار؛
له‌لای خۆیه‌وه، ئاده‌م كوگڵ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ رایگه‌یاندوه، به‌كارهێنانی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان وه‌ك چه‌ك دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی پێشێلكاری و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه.
پاشخانی هه‌واڵ؛
هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی دیمه‌شق بۆسه‌ر ناوچه‌كانی رۆژاڤای كوردستان له 6ی ئه‌م مانگه‌وه به‌رده‌وامه و سه‌دان هاوڵاتی كورد له ناوچه‌كانی رۆژاڤا ئاواره بون و شه‌ڕڤانانیش به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان.
