وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی کۆتایی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی رابردوو (کانوونی یەکەم) ئاشکراکرد.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 107 ملیۆن و 651 هەزار و 61 بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ-وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە. ئاماژەی بەوەشدا، داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو مانگەدا شەش ملیار و 388 ملیۆن و 429 هەزار دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی رابردوودا 100 ملیۆن و 420 هەزار و 48 بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بەرهەمهاتوون، هاوکات 5 ملیۆن و 997 هەزار و 527 بەرمیل نەوتیش لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهان کراوە.
