عێراق دەستیکرد بەسزادانی توند بەسەر چەندین بانک و دامەزراوەی داریدا
بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێنماییەکانەوە، لە وەرزی چوارەمی ساڵی 2025دا، سزای توندی بەسەر چەندین بانک و دامەزراوەی داراییدا سەپاندووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی بانکی ناوەندی، تەنها لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، کۆی گشتی سزاکان گەیشتووەتە 34 ملیار و 416 ملیۆن دینار، لەگەڵ تۆمارکردنی 22 سزای کارگێڕی.
زۆرترین بڕی سزاش لە مانگی کانوونی یەکەمدا بووە کە بڕەکەی زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە.
بانکەکە هۆکاری سزاکانی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو دامەزراوانە گوێڕایەڵی مەرجەکانی بانکی ناوەندی نەبوون و کاری نایاساییان ئەنجام داوە.
