Apora Logo

ڕوانگەی سووری: بەهۆی هێرشێکی درۆنیی لە کۆبانێ 12 کەس بوونە قوربانی 4 یان منداڵن

ڕوانگەی سووری: بەهۆی هێرشێکی درۆنیی لە کۆبانێ 12 کەس بوونە قوربانی 4 یان منداڵن

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

26/1/2026

لە پەرەسەندنێکی خوێناویدا و سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، گوندەواری کۆبانی بووە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانیی دڕندانە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، کە پێدەچێت هی سوپای تورکیا بێت، ماڵێکی سڤیلی لە گوندی "خراب عەشک" کردە ئامانج.


لە ئەنجامی ئەم هێرشە کارەساتبارە، 6 هاووڵاتی شەهید بوون و تەواوی ئەندامانی خێزانێک بوونە قوربانی، لەنێویاندا 6 برینداری سەخت هەن کە 4یان منداڵن.


ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، کە تەنها چەند ڕۆژێک بەسەر ڕێککەوتنی (18ی کانوونی دووەم) بۆ ئاگربەستێکی 15 ڕۆژە لە نێوان حکومەتی کاتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات تێپەڕ دەبێت.


بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم ئاگربەستە تەنها سەرکاغەز بووە و ناوچەکە ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پێشێلکاری بووەتەوەە


ئەم هێرشانە نەک تەنها زیانی گیانی و ماددی گەورەیان لێکەوتووەتەوە، بەڵکو شەپۆلێکی ترس و دڵەڕاوکێیان لەناو دانیشتووانی ناوچەکەدا دروست کردووە.


دۆخەکە نیشانەی ئەوەیە کە ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی مەترسیدارتری گرژییە سەربازییەکان دەچێت و هەوڵەکانی هێورکردنەوە لەبەردەم شکستی گەورەدان.


;