Apora Logo

شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

26/1/2026

بەپێی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (28ی مانگ)ەوە، بەهۆی یەکگرتنی دوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و بەفر ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.


ئەم شەپۆلە بە شێوەیەکی جیاواز کار دەکاتە سەر ناوچەکان و پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن.


باسی لەوەشکردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت، لە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ئەگەری هەورەبروسکەی بەهێز، بارانی بەخوڕ و تەرزە هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.


ئاماژەی بەوەشكرد بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، کاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، لەسەر سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکووک و ئیدارەی سۆران و گەرمیان کۆتایی پێدێت.




;