Apora Logo

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

25/1/2026

سەبارەت بەڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ، ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین لێدوان و شیکردنەوەو لێکدانەوەی نادروست لەسەر ئەو بابەتە لە بەشێک لە میدیاکانەوە بڵاو دەبێتەوە،

بەپێویستمان زانی ئەم بەرچاورونیانە بخەینە روو.

١- تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بریارو ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

٢- تا ئێستا هیچ ڕێکەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە لە ئارادا نییە.

٣- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەک ساڵانی پێشوو بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچە.

٤- هیچ کێشەیەک لەبەردەم وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمدا نییە بۆ ناردنی راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەو لیستی مووچە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی خاڵی یەکەمە ( واتە بڕیارو ڕێنمایی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچە لەساڵی ٢٠٢٦ ).

بۆیە تکایە هەرکەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم ڕێکەوتن و ڕێنمایی و ڕێکارانە نییە، زانیاری هەڵە لەسەر لیستی مووچە و بابەتی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارەکە بڵاونەکاتەوە ، تا لەو ڕێگایەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران بکات.

بۆ چەندهەمین جار چەند بارەی دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک پێویستی بە زانیاری هەیە لەو بارەیەوە دەرگای وەزارەتمان ئاوەڵایە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری

٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

;