وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو کوردانە بپارێزین کە پشتیوانمان بوون لە لەناوبردنی داعش، هەروەها دەڵێت: پشتكردنە هاوپەیمانە كوردەكانمان کارەساتێکی ئەخلاقیی و ستراتیژیی دەبێت.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” نووسینەكەی سیناتۆر لیندسی گراهامی داناوەتەوە كە تێیدا دەڵێت، کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو کوردانە بپارێزین کە پشتیوانمان بوون لە لەناوبردنی داعش”.
مایك پۆمپیۆ لەسەر نووسینەكەی لیندسی گراهام نووسیویەتی: پشتكردنە هاوپەیمانە كوردەكانمان کارەساتێکی ئەخلاقیی و ستراتیژیی دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، تا دێت ناڕەزایەتییەكان لەبارەی هەوڵەكانی ترەمپ و تۆم باراك، لە ناوخۆی ئەمریكا زیاتر دەبێت كە پاڵپشتی جۆلانی و چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورك دەكەن.
