Apora Logo

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت 10 وڵات لەڕێگەی هەواڵگرییەکانیانەوە لە ئێراندا خەریکی ئاژاوەگێڕین

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت 10 وڵات لەڕێگەی هەواڵگرییەکانیانەوە لە ئێراندا خەریکی ئاژاوەگێڕین

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

25/1/2026

 

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت 10 وڵات لەڕێگەی هەواڵگرییەکانیانەوە لە ئێراندا خەریکی ئاژاوەگێڕین و دەستیان لە کاری تێکدەرانەدا هەیە بە ناوی جیاواز.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو خۆپیشاندانانەی لەکۆتایی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوەوە دەستیانپێکردوە، بەشێکن لە"فیتنەیەکی ڕێکخراو" کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی 10 وڵاتی "دوژمن"وە ئاڕاستەکراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی ئەو جوڵانەوەیە تێکدانی سەقامگیریی ناوخۆیی بوە لەڕێگەی توندوتیژیی‌ و کەمپەینی چەواشەکاری میدیایی.

هاوکات ئەوەشی ئاکراکردوە، لەو چوارچێوەیەدا 735 کەس کە پەیوەندییان بەتۆڕ و هەواڵگرییە دەرەکییەکانەوە هەبووە دەستگیرکراون یاخود لێپرسینەوەیان بەرامبەرکراوە، هەروەها 11 هه‌زار کەسی دیكه‌ بەمەبەستی "ڕێنماییکردن‌ و ڕێگری لەئاژاوە" بانگکراون.

لەبارەی چەک و پێدوایستی سەربازیی و دیکەش سوپاکە ڕایگەیاندوە: دەستیان بەسەر 743 پارچە چەکی جەنگیی‌ و ڕاوکردنی بێ مۆڵەتدا گرتوە، ئەمەش بەبەڵگەی "چەکداریبونی" هەندێک لەجوڵەکان دەزانن، جگەلەوەش، ناسنامەی 46 کەسیان ئاشکراکردوە کە تۆمەتبارن بەهاوکاریکردنی هەواڵگرییە بیانییەکان


;