Apora Logo

ئەحمەد شەرع ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەكات ئیسرائیل بۆ ماوەی 25 ساڵ لە بەرزاییەکانی جۆلاندا دەمێنێتەوە

ئەحمەد شەرع  ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەكات ئیسرائیل بۆ ماوەی 25 ساڵ لە بەرزاییەکانی جۆلاندا دەمێنێتەوە

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

25/1/2026

كە ناڵی ئای 24 نیوزی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریاوە بڵاویکردەوە کە چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا کۆببنەوە بۆ یەکلاکردنەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات کە پێدەچێت لە پاریس بەڕێوەبچێت.


بەپێی سەرچاوە سوورییەکە، گفتوگۆکان تیشک دەخەنە سەر پڕۆژە ستراتیژی و ئابوورییە هاوبەشەکانی لەو ناوچانە دەکەونە نێوان هەردوو وڵاو و ئەوەشی خستە ڕوو: “گەشبینییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە ئەگەری کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دیمەشق پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ، ئەمەش بەهۆی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی لە پرۆسەی چوونە ناوەوەی سووریا بۆ ناو ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی بەدی دەکرێت.”


سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە پلانی بنەڕەتیی سووریا تەنها سنووردار بوو بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی و کردنەوەی نووسینگەیەکی پەیوەندیی ئیسرائیلی لە دیمەشق بێ ئەەوەی هیچ سیفەتی دیپلۆماسی هەبێت، “بەڵام پەرەسەندنەکان بە شێوەیەکی بەرچاو خێرا بوون، ئەمەش لەژێر فشاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەتایبەتی سەرۆک ترەمپ، هەروەها لە سایەی کرانەوەیەکی زیاتری سووریا” بە ڕووی ئیسرائیلدا.”


سەرچاوەکە وتی: “حکومەتەکەی شەرع پێی وایە چارەسەرێکی ناوەندیی گونجاو بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بریتییە لەوەی بەرزاییەکانی جۆلان بۆ ماوەی 25 ساڵ بدرێت بە ئیسرائیل، هاوشێوەی ئەو گرێبەستەی کە پێشتر ئەردەن لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ناوچە سنوورییەکان واژۆی کرد و ناوچەکەی کرد بە ‘باخچەی ئاشتی‌ بۆ پڕۆژە ئابوورییە هاوبەشەکان.”


سەرچاوە نزیکەکەی ئەحمەد شەرع بە i24NEWSی ڕاگەیاندووە کە سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، هەوڵ دەدات بنیامین ناتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع پێکەوە کۆبکاتەوە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتی.


ئیسرائیل چەندین جار گەڕاندنەوەی هەر بەشێکی بەرزاییەکانی جۆلان، چ جای تەواوی ناوچەکەی بۆ سووریا ڕەتکردووەتەوە.

;