پێویست بەوە ناکات نە خۆم و نە هیچ حزب و کەسێکی کورد بگەڕێمەوە بۆ مێژوو، تاکو بزانین قاجارەکان و سەفەوی و عوسمانیەکان و پێ پەتیەکانی بیبان و تەنانەت کەپیتاڵیەکان و ئیسرائیل و چی وڵاتێک دەتوانێ چارەنووسی کورد بگۆڕێ لە ڕابردوودا چیان دەرهەق بە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و گەلەکەمان کردووە؟
لەهەر قۆناغ و سەردەمێکدا هۆکارگەلێکی بێ بنەمایان بۆ قڕکردنی نەتەوەکەم و داگیرکردنی خاکەکەم خاکی زاگرۆسیەکان بەکار هێناوە، بەتایبەتی زۆر زوو لەڕێی ئاینی ئیسلام دەستیان بۆ کتابی پیرۆزی قورئان برد و هەر جارێک لەژێر بیانو و هۆیەکی دڕدۆنگ ئێمەیان خستۆتە بەر لێشاوی مەرگەوە، ئاخر من لە کێی نیشتمانەکەم مزگەوت و کەشیدە بەسەر و رەمەزانم نەگرتووە؟ ئاخر من لەکوێی مێژوو خاکی موسڵمانان و کافرانم دزیوە؟ ئاخر من لەکوێی گۆی زەویدا خوێنی کێمان بە ناهەق ڕژاندووە؟ ئاخر منی کورد سەری چ مناڵ و ژن و لاوێک بڕیوە؟
جولەکە لە ڕێی سایکس بیکۆوە تا ژیان هەیە قەرزاری گەلەکەمە ، کەتنێکی وایانکردووە هەرگیز ڕاست نابێتەوە ،
سلاح الدین ئەیبوبیێکمان بۆ ئیسلام نارد شەڕەفی عەرەب و ئاینی ئیسلامی لە خاچ پەرستان بۆ شکۆی عەرەب گەڕاندەوە ، ئەی پێمان ناڵێن بۆچی حەزتان چۆتە سەربڕینی ئێمە؟ کوردستان لەیەک پارچەوە بۆ دوو پارچە و بۆ چوار پارچە بۆ چەندان پارچه، دواجار هەموو کورد ڕەسەنەکان دەڵێن دوو کۆ دوو دەکاتە یەک ، دەبێ هەموو دونیا لەو فەلسەفەیە تێبگات.
ئێمە شەڕی کێمان بەملداهاتووە؟ ، بەڵێ لەوەتەی بەشەریەت هەیە تورک لە سەربەرزی کورد تۆقیوە، تورک لە ئینسانیەتی کورد دەترسێت، تورک دڕندەی شاخان بووینە و بە ناشیرینترین ژیاون و هەمیشە خەریکی ئاژاوە شەڕی ئاشتی کوردیان کردووە لەبەرامبەردا کورد بەردەوام هەوڵیداوە بە زمانی ئاشتی وەڵامی دوژمنان بدەنەوە کە ئەمەش لە زنەڕەتەوە هەڵەیەکی مێژووییە کورد کردویەتی ، دەبێ ستەم بە ستەم وەڵام بدرێتەوە چونکە دوژمنەکانی کورد تا ژیان هەیە فێری زمانی ئاشتی نابن ، تورک شیری حەرامی خواردووە و خوێنی ناپاکی بەناو لەشیدا دەگەڕێت، بۆیە هیچ کات نەیاتوانیوە گەلەکەشیان بخەنە بختەوەری و دوور لە ئاشوب مناڵەکانیان بێ باوک نەکەن و بخەون، ئێستاش ئەوەی لە سوریا دەگوزەرێت چاوتەنگی تورک و بەشێک لە عەرەبە تیرۆرستەکانی سوریا و بەکرێگیراوانن، من لێرە دەمەوێ فۆکس بخەمەسەر ئەو پەیوەنیدیە ناتەندروستەی حکومەتی هەرێم و لایەنێکی سیاسی لەگەڵ تورکیایەک کە بەهیچ کڵۆجێ بوا و ئایدیای بەرامبەر پرسی نەتەوەکمان ناگۆڕێت ، تەنانەت بڕوایان وایە کەی بۆیان بلوێت نزیکترین دۆستەکوردەکانیان دەخەنە ئاگرەوە، بۆیە من پێم وایە هیچ ترس و شەرمی ناوێ دەبێ لەبڕی ئەو هەموو شیرینی پێ بەخشینە و موراعاتکردنە بۆ تورک بگۆڕنەوە بە یەکگرتوویی گەلەکەمان لە خودی باکوور و باشوور ، ئایا چی لەوەزیاتر ڕوودەدات کە سەدان جار کۆمەڵکوژ و داگیرکراو و ئەنفال و کیمیاباران و خاپوورکراو بووین؟ پێویسته حکومەتی هەرێم حکومەتی کوری بێت تا پارێزەری بەرژەوەندیەکانی حکومەتی تورکیایەک کە لە پڕۆسەی ئاشتیشدا هێشتان خەریکی ڕشتنی قینی شۆفینانەیە، و هێشتان زات ناکات بڵێت ئێمە لەگەڵ پەکەکە چووینەتە قۆناغێکی ئاشتی بەڵکو دەڵێ نەمانی تیرۆر ، کە تاکە هەنگاوێکیشی بۆ ئەو پڕۆسەیە نەهاویشتووە ، ئایا پێتان وانیە ڕۆژگارێک ڕۆژئاڤا بکەوێت و کورد لەوێ هیچ بەدەست بمێنێتەوە چاوە جوانەکی حکومەتی هەرێم و دۆستە کوردەکانیان لە باشوور بەم خۆشیەوە لێتان دەڕوانێ ؟ ئۆغلم؟ ئێمە هەنوکە لە ڕۆژئاڤا پێش هەموویان شەڕی تورکیا دەکەین ئینجا شەڕی سوریا و داعش و هتد و شەڕی بێدەنگی ئەمەریکا و فەڕەنسا و ئیسرائیل و کۆمەڵگەی نێو دەولەتی دەکەین، جگە لە بێ هەڵوێستی بەشێکی شەقامی کوردیش جێی نیگەرانی و تێڕامانە.
