Apora Logo

هەسەدە ڕاگەینراوێکی لە بارەی پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن دیمەشقەوە بڵاوکردەوە

هەسەدە ڕاگەینراوێکی لە بارەی پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن دیمەشقەوە بڵاوکردەوە

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

24/1/2026

هەسەدە ڕاگەینراوێکی لە بارەی پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن دیمەشقەوە بڵاوکردەوە


ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست، حکومەتی دیمەشق بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە لە ئامادەکاری سەربازی و لە ناوچەکانی جەزیرە و کۆبانێ هێز و کەرەستەی لۆجستی کۆکردووەتەوە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ نییەتی راکێشانی ناوچەکە بۆ شەڕێکی نوێ.


هەسەدە ئاشکرای دەکات، تەنیا ئەمڕۆ هێزەکانیان لە هەرێمی جەزیرە دوو جار رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، ئەمەش بە "پێشێلکاری روون"ـی ئاگربەست ناودەبەن.


بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەسەدە پابەندی تەواوی ئاگربەست بووە، بەڵام دیمەشق هەوڵی شکستپێهێنانی هێوکردنەوەکە دەدات، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ راگرتنی ئەو هەڕەشانە.

;