Apora Logo

رەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌

رەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

24/1/2026

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ (48) کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێك جار بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و له‌ نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئاڕاستەی با باکور و باکوری خۆرهەڵات دەبێت و مەودای بینین له‌ نێوان 8 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، پلەکانی گەرما / نزمترین نزیک دەبێت بەڵام بەرزترین بەرزتر دەبێت بە ( 2 -4 ) پلە بەراورد بە بۆمارکراوەکانی دوێنێ.


به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێك کات و شوێن پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و له‌ نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (1– 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:


هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

پیرمام : 6 پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران : 1- پلەی سیلیزی

سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

دهۆک : 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 9 پلەی سیلیزی



;