Apora Logo

زێڕ ژمارە پێوانەییەکان دەشکێنێت؛ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی

زێڕ ژمارە پێوانەییەکان دەشکێنێت؛ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی

ئاپۆڕانیوز - بەشی ئابووری

24/1/2026

بازاڕەکانی جیهان شایەدی وەرچەرخانێکی گەورە بوون لە نرخی زێڕدا، کاتێک لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینیدا، نرخەکەی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی نوێ و لە $4,987 دۆلار جێگیر بوو.


بازدانی خێرا: تەنیا لە یەک رۆژدا (هەینی)، نرخەکەی لە $4,900 دۆلارەوە بەرەو لوتکەی $5,000 دۆلار هەڵکشا.


پێشەنگی شەش ساڵە: بە تۆمارکردنی گەشەی 8.36% لە ماوەی یەک هەفتەدا، ئەمە بە خێراترین بەرزبوونەوەی هەفتانە دادەنرێت، لە ساڵی 2020ەوە تا ئێستا.


سەرەتایەکی بەهێز بۆ 2026: لە ماوەی تەنیا 24 رۆژی سەرەتای ئەم ساڵدا، زێڕ توانیویەتی 11%ی نرخەکەی زیاد بکات.


هۆکار و پێشبینییەکان؛

ململانێ جیۆسیاسییەکان وەک بزوێنەری سەرەکی ئەم گۆڕانکارییانە دەبینرێن، کە وای کردووە وەبەرهێنەران پەنا بۆ کڕینی زێڕ بەرن وەک "پەناگەیەکی ئارام".


لە لایەکی ترەوە، بانکی نێودەوڵەتی گۆڵدمان ساکس گەشبینە بە بەردەوامی ئەم ڕەوتە و پێشبینی دەکات تا کۆتایی ساڵی 2026، نرخی هەر ئۆنسەیەک بگاتە $5,400 دۆلار.

;