لە سلێمانی بێ بەرامبەر گەنجێک تەکسیەکەی تەرخان کردووە بۆ گواستنەوەی توشبوانی شێرپەنجە
محەمەد فەریق، گەنجێکی 29 ساڵەی شاری سلێمانییە، زیاتر لە ساڵێک و نیوە تەکسییەکەی تەرخان کردووە بۆ گواستنەوەی تووشبووانی شێرپەنجە، بەبێ بەرانبەر.
ئەم دەستپێشخەرییەی محەمەد دوای ئەوە هات کە باوکی بە نەخۆشیی شێرپەنجە گیانی لە دەست دا. ئەو ئێستە بێ ماندووبوون نەخۆشەکان لە ماڵەوە دەبات بۆ نەخۆشخانە حکوومی و تایبەتەکان. نەک هەر ئەوە، بەڵکو چەندان سەعات لەبەر دەرگەی نەخۆشخانە چاوەڕێ دەکات تا چارەسەر وەردەگرن و دەیانباتەوە ماڵەوە.
محەمەد دەڵێت "هەندێکجار حاڵەتەکان زۆر بەپەلەن و پێویستە خێرا بگەیەنرێن، من بەبێ دوودڵی و تەنیا بۆ خێر و لە پێناو مرۆڤایەتی ئەم کارە دەکەم، دەمەوێت ورەیان بەرز بکەمەوە."
