Apora Logo

ڕێگای چیای ئەزمەر دادەخرێت

ڕێگای چیای ئەزمەر دادەخرێت

ئاپۆڕا نیوز_هەواڵ

23/1/2026

ڕێگای چیایی ئەزمەر دادەخرێت.


شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بەڕاوێژ لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی و ئالیاتی سلێمانی و پۆلیسی هاتووچۆ بڕیاریاندا ، ڕێگای چیایی ئەزمەر لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران و هاوڵاتیان ، دابخرێت تا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبێت.


بەپێی پێشبینیەکان پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بەستن و شەختە دروست دەبێت و بەردەوامیش تیمەکان ڕێگاکان پاک دەکەنەوە .


داواش لە هاوڵاتیان دەکەن کە ڕێگاکە بەکارنەهێنن هاتووچۆ بەوڕێگایەدا نەکەن.


بەهۆی بەفربارینەوە بەشێک لە ڕێگاکان ئاستەنگی هاتووچۆی تێدا دروست بووە و تیمەکانی ڕێگا و بان و ئالیاتی سلێمانی سەرقاڵی پاک کردنەوەی ڕێگاکان و داواش دەکرێت کە ئەو ڕێگایانە کە مەترسیان لەسەرە بەکار نەهێندرێن.

;