وەزیری جەنگی ئەمریکا: دا*عـ.ـشە دەستگیرکراوەکان بەشێوەیەکی کاتی لە عێراق دەمێننەوە
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ستایشی عێراق لە پرسی پاراستنی دەستگیرکراوانی دا*عش و بەڕێوەبردنی ئەو دۆسیە ئەمنییە هەستیارەدا دەکات.
پیت هێگسێت لە پەیامێکیدا لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی(ئێکس) ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ستایشی هەوڵەکانی عێراق دەکات لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە دا*عش ئەویش لە ڕێگەی پاسەوانیکردنی دەستگیرکراوانی دا*عش لە زیندانەکاندا.
هێگسێت جەختی لەوە کردەوە، عێراق ئەرکی سەرشانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ دەکات،هاوکات ئەوەشی ڕوونکردەوە کە بوونی تیر*ۆریستەکانی عێراقی نین لەناو خاکی عێراقدا، کاتی دەبێت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاوەڕوانە وڵاتانی جیهان هاووڵاتییە تیر*ۆریستەکانی خۆیان لەو بنکانە وەربگرنەوە و بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووبووی دادگایان بکەنەوە.
