من هیچ ئینتمایەکم بۆ ئینسانیەتێک لەدەرەوەی کورد بوون نەماوە، وەک هیچ ئینتمایەکیشم بۆ هیچ تێز و ناپڕەنسیپێکی سەر زەوی نەماوە ، ناتوانم لەگەڵ هیچ نەیارێک و دۆستێک خەندەی ترسناک بخەمە ڕوو ، زەوی بۆنی ژیانی پێوە نەماوە وەک جێی شکۆمەندیشی پێوە نەماوە ، چونکە گەلێک بەسەرووی خۆیەوە ئۆقرەناگرێت ، خەندە هێمایەکی دڵنشینە لە نێوان دوو یارونەیار ، دوو دژەیەکی وەک کەپیتالیزم و ستەملێکراو ، لە نێوان دوو ئاڕاستە جیا ، لە نێوان دوو زمانێکی گەنیو و زمانێکی بەخشەر، دوا جار دوو لای ناکۆک لەسەر چی؟
جارێ سەیرەکە لەوەدایە زۆر بێ شەرمانە ئەمەریکا بوویتە لاینێک لە کێشەکە بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵان و سەردەمی دونیای تاریکی داعش، کە کورد بەتایبەتیش ڕۆژئاوای کوردستان ، پشکی شێریان لەقوربانیەکان بەرکەوت، نێردەی ترامپ سەرۆکە شەڕانگێزەکەی ئەمەریکا ، تۆم باراک کە دەچێته نێو پڕاکتیزەکردنی ئەرکی نوێنەرایەتی ، کەسێکی قینە هەڵگری دژ بە کورد ، و لایەنگر بە تورکیاو سوریای کۆنە داعش ، بە پێلان داڕێژراویەکی ترسناکەوە دێتە ناوچەیەک کە زۆرترین قوربانیەکانی کوردن جارێکی تر دەیکاتە ناوچەی ئاگر بۆ کورد و زۆر بێباکانە دەڵێ ئەمەرکا هێندە قەرزدار هەسەدە نیە تا بیانکەینە دەوڵەت؟ کورد تازەنیە مافی دەوڵەتی هەیە، چونکە ئەوەی کورد خاوەن مێژوو و جوگرافیاو کەلتوورو زمانی رەسەنی خۆیەتی ، هەرگیز تا ژیان ماوە کورد بستە خاکێکی خۆی لەبیر ناکات ، من قسە لەسەر نەبوون و هەبوونی دەسەڵات ناکەم . من قسەم لەسەر کورد بوونە، پێش مێژوو کورد لێرە بوونێکی زیندوو و خودایی بووە، بە خودا نەبێت بەکەس ناسڕێتەوە، نامەوێ لەم وتارەم ڕۆڵی نامەردانەی وڵاتانی بەرژەوەند خواز باس بکەم ئەوەیان زمانێکی تری پێویستە.
ئەوەی تێبینی دەکەم ئەو دوو زەردەخەنەیە لە نێوان بێ نەزاکەترین بنیادەمی سەرزەمین تۆم باراک و گیڤارا ئاسای کورد مەزلوم عەبدیە ناسراو بە مەزلوم کۆبانی، زەردەخەنەی تۆم پێمان دەڵێ : ئەوە منم جارێکی تریش لە ژێر فێڵ،و،تەڵەکە بازی کەپیتاڵیەتدا هەم دەتان خەینەوە جەنگێک کە خواستی بەرژەوەندخوازانەی تەنها ئەمەریکای تێدایە دوور لە بەرژەوەندی گەلانی ستەم لێکراو ، ئەوە ئێمەین گۆرانیە جوانەکان لەسەر لێوی گێتی دەتۆرێنین ، ژینگەی زەوی پڕ لە خوێن دەکەین... ئیتر ئەوە زەردەخەنەی دڕندەیەکە بەڕووی کۆی بەشەریەتدا، زەردەخەنەی دووەم ، زەردەخەنەی کەسێکی ئاسایی نیە ، کە ئەوەمان پێدەڵێت: من نوێنەری گێتیەکی پڕ گۆرانیم و دەمەوێ هەموو سترانە تۆراوەکانی جەنگی سەردەمی داعش بۆ بەشەریەت گەڕێنمەوە ، زردەخەنەی من لە سەر لێوی زەریا و دەریا و روبار و چەم و کانی و بەفراوەکانی زاگڕۆسەوە دێ، زەرەدەخەنەی من زەردەخەنەی شەهید دەنیز وگشت شەهیدانی ڕۆڵەکانی زاگرۆس و کچان و ژنانی پڕکەزیەکانی کوردستانە، زەردەخەنەکەم تروسکەی سەرکەوتنە بەسە ر تاریکپەرستانی ماسۆنیەت و ئەوانەی دین و خودا و ئادەمیەت لە ژیان دەتۆرێنن، زەردەخەنەکەم پێت دەڵێ درۆ دەکەیت.
بۆیە منیش و هەموو کوردستانیەکان دەڵێین پێیان بڕوا مەکەن درۆ دەکەن، چونکە ئەوان لە ڕێی زەردەخەنە تاڵەکانیانەوە ژەهرمان بەسەردا دەڕێژن.
