بە درێژایی مێژوو ، داگیرکەران لە دژی کورد ئاینیان بەکارهێناوە ، ئەوان پاساو بۆ خۆیان و وڵاتەکەیان دەهێننەوە، بەڵام بۆ کورد فەتوا لەسەر بوونی نەتەوەی عەرەب و تورک و فارس دەدەن، بەڵام فەتوای ئەنفال و قڕکردن بۆ کوردان لەهەرکوێ بێ دەریدەکەن. کورد هەموو پرەنسیپەکانی بە دەوڵەت بوونی تێدایە . هەر لەم پێناوەشدا هیچ گەلێک بەقەد کورد قوربانی نەداوە و ستەمی لێ نەکراوەو وێرانی و کاول کاریش ڕووی لە دێهات وشارەکانی نەکردووە، لۆژیکییە کورد وڵاتێکی هەبێت. پێویستە هەموومان ئاشنای مێژوو و کەسایەتی و قوربانییەکانمان بین. دەبێ بزانین بۆچی ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی کورد دەستی پێکرد و چۆن سەرکوت کران. چۆن ئاینیان بەکارهێنا بۆ لەناوبردنی کورد؟ لە لایەکی ترەوە چی بۆ دۆخی ئێستای کورد بکرێت؟ ڕۆڵی ئایین چییە؟ هەڵەن یان ڕاستن؟ پێویستە گەلی کورد ئاگادار بکرێتەوە کە دوژمنان چۆن مینبەرەکانیان بەکاردەهێنن. لەبەرامبەردا پێویستە مامۆستایانی ئایینی کوردیش لە مینبەرەکان کەڵک وەربگرن بۆ وشیارکردنەوەی نوێژخوێنان و هەرتاکێکی کورد. با فێربین کە خاک و مرۆڤ و زمان لە سەرووی هەموو شتێکەوەن. بەیانی هەینی پێویستە لە هەموو مزگەوتەکان مامۆستایانی ئاینی لە وتارەکانیاندا بە بڕوابوونێکی قۆڵی نەتەوەییانە باسی پرسی ناسیۆنالیزمیەتی کوردی و نیشتمان و مێژووی ستەم و داگیرکاری بکەن. باسی براکانمان بکەن لە ڕۆژئاوا کە هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن سوریا و تورکیا و داعش هەر لەبەر ئەو بڕوایەی کە نابێ کورد بوونێکی شکۆمەندانی بمێنێت لە کاتێکدا خودا زمان و خاک و؟جوگرافیا و کەلتوری پێداوە . هەموو دونیا دوژمنی کوردە و هاوکارمانین. با ئێمەی کوردیش بە یەکڕیزی و تەبایی وەڵامیان بدەینەوە. هەر مەلایەک باسی ئەوبابەتە هەستیارە نەکات لەئەمڕۆدا ،گرنگە نوێژخوێنان بێنە دەرەوە و دوای ئەو مەلایە نوێژ نەکەن. وەزارەتی کاروباری ئایینی ئەرکی خۆی ئەنجام بدات بۆ دەرکردنیان و دوورخستنەوەیان لەسەر مینبەر . بەپێچەوانە هەر مەلایەکیش هەستی کورد بون وخۆشەویستی خاک و گەل و زمانی بەگوێی نوێژ خوێنان دا ، هەرچەندە ئەرکێکی نیشتیمانی ونەتەوەیی و ڕەوشتی کوردبوونە ،وەلێ پێویستە ستایش بکرێ هەموو ئامادە بوان کامێڕای مۆبایلەکانیان ڕوەو مامۆستابێ و بڵاوی کەنەوە بۆ مێژووی مامۆستاو کورد ، بێگومان گەلەکەمان لە ڕۆژەڤێکی هەستیاردایە بە خودی مامۆستایانی ئاینیشەوە، چ هەستێکە ئەمڕۆ ڕۆژئاوا هەڕەشەی کۆمەڵکوژی بکەوێتە سەر ، بێگومان تێزەکانی ئاین بەتایبەتیش ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان کردۆتە هۆکارێک کە لەوەتەی ژیانی بەنی ئادەم هەیە کوردی پێ کۆمەڵکوژدەکەن و خاکەکەی داگیر دەکەن، هەمیشەش بیری ناسیۆنالیستنانەی کوردیان کردۆتە قوربانی ئەقڵیەتێکی مەزهەبگەری تەسک و توندگۆ، و هاوکات دوژمنانیشمان هەلی سادە و نەزانینی بەشێکی ئەقلیەتە ساکارانەی سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانیان قۆزتۆتەوە و پرسی نەتەوەکانیان بە ئاینی ئیسلام بەستۆتەوە و موسلمانانی کوردیان لە پرسی ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی رووتکردۆتەوە ، ئەمەش کوشندەترین چالاکی کوشتنی پابەندیەتی کوردی بووە بەپرسەکانیان وپێچەوانەکردنیان بۆ دژە خۆیی و پەلکێشکردنیان و مژوڵکرودنیان تێ
