Apora Logo

میدیاکانی ڕۆژئاوا: تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی کشانەوەی هەسەدە نەکراوە لە حەسەکە

میدیاکانی ڕۆژئاوا: تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی کشانەوەی هەسەدە نەکراوە لە حەسەکە

ئاپۆڕا نیوز-هەواڵ

21/1/2026

میدیای نزیک لە هەسەدە:

لە ئێستادا تۆمارە دەنگییەکانی کەسانی نەناسراو کە باس لە ڕێککەوتنەکان و کشانەوە دەکەن، بڵاوبوونەتەوە. دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەموو ئەو جۆرە دەنگۆیانە بە تەواوی درۆیە.


پشت بە هیچ تۆمارێکی دەنگی بێناو مەبەستن. ئەگەر هەر ڕێککەوتنێک بکرێت، ئەوا بە فەرمی و تایبەت لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕادەگەیەنرێت. تەنها ئەو کاتە دەتوانیت ڕەسەنایەتییەکەی پشتڕاست بکەیتەوە.


داوا لە هەموو لایەک دەکەین باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن. هەندێک کەس لەسەر خۆیان ڤیدیۆ تۆمار دەکەن سەبارەت بە ڕادەستکردنی ناوچەکان یان ئیدارە ناوخۆییەکان و ئەم جۆرە کارانە بە تەواوی قبوڵ ناکرێت. دووپاتی دەکەینەوە: تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.

;