سەرەڕای چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، گروپەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی جەزیرە و کۆبانێ، ئەمەش وەک پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای بەندەکانی ڕێککەوتنەکە ئەژمار دەکرێت.
ئاگربەست لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەوی ڕابردووەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەو گروپانە زنجیرەیەک هێرشیان دوای ئەو کاتە ئەنجامداوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
کاتژمێر ٠٨:١٠ی شەوی ڕابردوو: گروپەکانی دیمەشق شارۆچکەی زرگان لە باکووری حەسەکەیان بە تۆپبارانی قورس کردە ئامانج و تۆپبارانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.
کاتژمێر ٠٨:٢٠ی شەوی ڕابردوو: بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی تل باروود کە دەکەوێتە سەر ڕێگای ئەبیەز لە باشووری حەسەکە.
کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ: هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری صەرین، هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و تێکیان شکاند.
کاتژمێر ١١:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ: کاروانێکی سەربازی گروپەکانی دیمەشق هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گوندی باسل لەسەر ڕێگای ئەبیەز لە باشووری حەسەکە.
کاتژمێر ٠٢:١٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ: هێرشی دووەمیان کردە سەر هێزەکانمان لە دەوروبەری شاری صەرین لە باشووری کۆبانێ، هێزەکانمان توانییان بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە.
کاتژمێر ٠٢:٤٥ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ: گروپەکانی دیمەشق بە چەکی قورس گوندی حەمدوونیان لە باشووری کۆبانێ تۆپباران کرد، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژنێک.
ئێمە جەخت لە پەرۆشیمان بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەکەینەوە، داواش لە لایەنە دەستەبەرەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرپرسیارییەتی خۆیان هەڵبگرن و چاودێری ئەم پێشێلکارییانە بکەن بۆ گەرەنتی پاراستنی مەدەنییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
