بایکۆتی قاوەی تورکی و عەرەبی کرا
لەشاری سلێمانی، قاوە خانەیەک بۆ پشگیریکردنی کوردانی ڕۆژئاوا بایکۆتی قاوەی تورکی و عەرەبی کرد و لە مینوێکەیاندا بەتەواوی سڕیانەوە و چی تر نایفرۆشن .
وتیشی: لەبری قاوەی وڵاتانی تر خۆمان قاوەی قەزووانی کوردیمان هەیەو ئەو دەفرۆشین ، هەروەها چەندان ئاڵای کوردستانمان ئامادەکردووە ؛ پێشکەشی قاوەخانەکانی تری دەکەین .
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕوو پێکدادێکی قورس لە ڕۆژ ئاوای کوردستان هەیە، ئەمانیش بۆ پاڵپشتیکردن و پشگیریکردنی ڕۆژئاوای کووردستان هەستان بە لابردنی قاوەی تورکی و عەرەبی لە قاوەخانەکەیان، چی تر نایفرۆشن.
