Apora Logo

شاندێکی باڵای دەم پارتی بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن

شاندێکی باڵای دەم پارتی بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

21/1/2026

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی کانوونی دووەمی 2026، شاندێکی باڵای باکووری کوردستان لە دەروازەی سێمالکا لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆبوونەوە.


شاندەکەی باکوور بە سەرۆکایەتی تۆڵای هاتم ئۆغلو هاوسەرۆکی دەم پارتی و کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە و ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی تورکیا بوو.


لە کۆبوونەوەکەدا دوا پەرەسەندنەکانی ڕۆژئاوا کوردستان قسەوباسیان لەبارەوە کرا، هەموو لایەک هاوڕابوون کە دەبێت پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بکرێت بە ئامانجی تێپەڕاندنی سەرجەم ئاڵنگاریەکان.


هەروەها پێویستی یەکڕیزی سیاسی و هەماهەنگی نیشتمانی تەوەرێکی دیکەی دیدارە هاوبەشەکە بوو.

;