مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، لە پەیامێکی تونددا کە بە "بەزاندنی قەدەغەکراوەکان" وەسف دەکرێت، ڕایگەیاند کە ڕیشەکێشکردنی میلیشیاکان لە عێراق بەبێ تێکشکاندنی قەڵای گەندەڵی مەحاڵە.
ساڤایا لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای "X" بڵاویکردەوە: "چاکسازی لە عێراقدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی گەندەڵییەوە دەست پێدەکات. گەندەڵی نەخۆشییە ڕاستەقینەکەیە و بوونی میلیشیاکان تەنها ئەنجامێکی ئەو نەخۆشییەیە."
نێردەکەی ئەمریکا پەردەی لەسەر شێوازی کارکردنی تاقمە گەندەڵەکان لادا و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گروپانە پەنا بۆ تۆڕێکی ئاڵۆز لە "خزم و کەسوکار، ناوەندگیرەکان و پاسەوانەکان" دەبەن بۆ ئەوەی لە سزای نێودەوڵەتی ڕزگاریان بێت. سافایا دەڵێت: "ئەم تۆڕانە دەیان ساڵە کار دەکەن و سەرچاوەی دارایی سەرەکین بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران."
ساڤایا جەختی لە سێ هەنگاوی سەرەکی کردەوە بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکان:
1. وەستاندنی مووچە وەهمییەکان: بڕینی ئەو پارانەی بە ناوی فەرمانبەری ناڕاست دەردەچن.
2. پێداچوونەوە بە قەرزەکان: ڕاگرتنی ئەو قەرز و داراییانەی بە بەڵگەی ساختە وەردەگیرێن.
3. سزای دارایی: چاودێریکردنی وردی هەموو ئەو تحویلە بانکییانەی گومانی سپیکردنەوەی پارەیان لێ دەکرێت.
مارك ساڤایا لە كۆتاییدا دەشێڵیت، ساڵی 2026 دەبێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ کۆتاییهێنان بە سەردەمی میلیشیاکان و گەندەڵكاران، و کردنەوەی دەرگای عێراقی نوێ بە ڕووی هاوڵاتیاندا.
