Apora Logo

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

21/1/2026

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە کاتەکانی کۆتایی هەفتەدا شەپۆلێکی تری بەفربارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 -3 پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.


ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروستبونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی و لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان لە کاتەکانی شەودا سەرەتا لە ناوچەکانی باکورو باشوری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم .


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، کاریگەری ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی دەسپێدەکات لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی دەبێت، پاشان کاریگەریەکەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:


هەولێر 7 پلەی سیلیزی

پیرمام 3 پلەی سیلیزی

سۆران 2 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 6- پلەی سیلیزی

سلێمانی 4 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 4 پلەی سیلیزی

دهۆک 4 پلەی سیلیزی

زاخۆ 5 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:


هەولێر : 9 پلەی سیلیزی

پیرمام: 5 پلەی سیلیزی

سۆران: 4 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی

سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی

دهۆک: 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 10 پلەی سیلیزی


 

;