Apora Logo

عێراقچی توندترین هۆشداری دەداتە ئەمریکا: جەنگێکی سەرتاسەری لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێت

عێراقچی توندترین هۆشداری دەداتە ئەمریکا: جەنگێکی سەرتاسەری لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێت

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

21/1/2026

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکی بێپەردە و تونددا کە ئاراستەی واشنتۆنی کردووە، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چیتر دانبەخۆداگرتن پێشان نادات و لە ئەگەری هەر هێرشێکدا "بە هەموو توانایەکەوە" وەڵام دەداتەوە.


عێراقچی لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی "واڵ ستریت جۆرناڵ" نووسیویەتی: «ئەمە هەڕەشە نییە، بەڵکو واقیعێکە؛ هێزە چەکدارەکانمان هیچ دوودڵ ن نابن لە بەکارهێنانی تەواوی هێزی خۆیان ئەگەر جارێکی تر هێرشمان


 وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل لە حوزەیرانی2025 کرد و جەختی کردەوە کە ئەو دانبەخۆداگرتنەی لەو کاتەدا نیشانیان داوە، دووبارە نابێتەوە. هۆشداریشی دا کە هەر جەنگێکی نوێ زۆر درێژخایەنتر دەبێت لەو خشتە کاتییەی ئیسرائیل باسی دەکات، هەروەها تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوەو کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر ئابووری جیهان و ژیانی خەڵکی ئاسایی دەبێت.


پەیامەكەی عێراقچی لە كاتێكدایە، کە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی نێودەوڵەتی بووەتەوە بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان. بەهۆی هەمان پرسەوە، بانگهێشتنامەی عێراقچی بۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە "داڤۆس" هەڵوەشێندرایەوە.


سەرەڕای ئەوەی عێراقچی دەڵێت ئاڵۆزییەکان لە ماوەی 72 کاتژمێردا کۆتاییان هاتووە، بەڵام ڤیدیۆ دزەپێکراوەکان باس لە بەکارهێنانی توندوتیژی و فیشەکی ڕاستەقینە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن دژی هاووڵاتیان، کە عێراقچی لە وتارەکەیدا بە تەواوی پشتگوێی خستوون.


;