Apora Logo

ڕاگەیەنراوێکی لە بارەگای بارزانییەوە

ڕاگەیەنراوێکی لە بارەگای بارزانییەوە

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

21/1/2026

بارەگای بارزانی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگی نێوان مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریای بڵاوکردەوە کە تێیدا باس لە ئاییندەی سیاسی سووریا و پرسی کورد کراوە.


بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، ئێوارەی سێشەممە (20ی کانوونی دووەمی 2026)، ئەحمەد شەرع لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بارزانی، باسی لە دوایین پێشهاتە مەیدانی و سیاسییەکانی سووریا کردووە. شەرع ئاشکرای کردووە کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی فەرمی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (HSD) سەبارەت بە دۆخی وڵات.


لە بەرانبەردا، مەسعود بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ سەقامگیری و ئاشتی دەربڕیوە، جەختی لەوەکردۆتەوە لەوەی کە دەبێت لە هەر گۆڕانکارییەکدا ماف و کەرامەتی گەلی کورد لە سووریا بە تەواوی پارێزراو بێت.

;