بەیاننامەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەوپەڕی توڕەیی و ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر هەڵوێست و قسەکانی ( د.عەلی قەرەداغی ) ڕادەگەیەنین
خوێندکارانی سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە ژمارەمان زیاترە لە ٢٠٠٠ دووهەزار خوێندکارە، ئەو پەڕی دڵسۆزیمان بۆ خاک و نیشتیمانی خۆمان ڕائەگەیەنین، ئێمە هەموو ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەین و قسەی ناڕەوا دژ بە میلەتەکەمان قبوڵ ناکەین.
ئێمە کە زانکۆکەمان وەک سەرچاوەیەک بۆ زانست و فێربوون بینیوە بەردەوام ناڕازی بووین لە بێهەڵوێستی و هەندێک لێدوانی عەلی قەرەداغی کە خاوەنی زانکۆکەمانە.
بەڵام بەداخەوە کار گەیشتە دژایەتی و وەستانەوەی عەلی قەرەداغی بەرامبەر نەتەوەکەی خۆی بۆیە ئیدانەی ئەم هەڵوێست و لێدوانانەی ئەکەین
لێرەوە مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێری پێدەدەین تا پاشگەز ببنەوە لە هەڵوێستەکانیان و ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر قسەکانیان و داوای لێبووردن بکەن، بە پێچەوانەوە بایکۆتی خوێندن لە زانکۆکە دەکەین و ڕێگا نادەین هیچ وانەیەک لەم شوێنە بوترێتەوە.
خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
