Apora Logo

هەسەدە : بەهۆی بێباکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە لە کامپی هۆل کشاینەوە

هەسەدە : بەهۆی بێباکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە لە کامپی هۆل کشاینەوە

ئاپۆڕانیوز : بەشی هەواڵ

20/1/2026



 


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریا دیموکرات بڵاوی کردەوە، بەهۆی بێباکی هێزەکانی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە چەتەکانی داعش و نەبوونی هەوڵی نێودەوڵەتیی بۆ بەرپرسیارێتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پێشهاتە مەترسیدارەدا، هێزەکانمان ناچار بوون لە کامپی هۆل بکشێنەوە.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریا دیموکرات سەبارەت بە کشانەوە هێزەکانیان لە کامپی هۆل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.


لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانمان ناچار بوون لە کامپی هۆل بکشێنەوە، بەهۆی بێباکی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە چەتەکانی داعش و نەبوونی هەوڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ بەرپرسیارێتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پێشهاتە مەترسیدارەدا.


ئاماژە بەوەش کراوە، هێزەکانمان لە شارەکانی دەوروبەری باکووری سووریا نیشتەجێ دەبن، کە ڕووبەڕووی چەکدارانی جۆلانی دەبنەوە.


جێگەی ئاماژەیە، کامپی هۆل دەکەوێتە سنووری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەزاران هاوڵاتیی عێراقی و بیانی تێدایە، کە زۆربەیان خێزانی چەتەکانی داعشن، کە زۆرجار بە بۆمبێکی تەوقیتکراو وەسف دەکرێت، لە ئێستادا کەوتووەتە بەر هێرشی چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

;