Apora Logo

ڕاگەیەندراوێک لە کۆڕبەندی چەپی کوردستانی

ڕاگەیەندراوێک لە کۆڕبەندی چەپی کوردستانی

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

20/1/2026

چاوەڕوان دەکرا بە هاوکاری نێودەوڵەتی کێشەکانی سووریا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و پێش بە شەڕ و خوێنڕشتن بگیرێت، کەچی دەسەڵاتی کاتی سووریا، سەرەتا بەهێز پەلاماری عەلەویەکان و دروزەکانی دا، چەند ڕۆژێکیشە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕۆژاوای کوردستان دەست پێکردووە، لەو هێرش و پەلاماردانە دژ بە گەلی کوردستان سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی جێبەجێ دەکرێت و میلیشیاکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا دەست لە هیچ ناپارێزن، ئەمە لە کاتێکدا بەبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.

ئێمە لە کۆڕبەندی چەپی کوردستان لەو ڕەوشەدا بانگەواز لە گەلی کوردستان و لە هەموو ئالی و لە حزبە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین بە یەکێتی و یەکڕیزیی بەرەنگاری شەڕی بێ ئیرادەکردن و لەنێوبردنی گەلی کوردستان ببنەوە و دەم دەمی هاوهەڵوێستی نەتەوەیی و نشتیمانی و پشتیوانییە لە ڕۆژاوای کوردستان.

هاوكات داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکەین سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییە دابنێن و ڕۆژاوای کوردستان بە تەنیا بەجێ نەهێڵن.

سەرکەوێت ئیرادەی گەلی كوردستان.

سەرکەوێ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان.


کۆڕبەندی چەپی کوردستانی

20-01-2026


-پارتی سۆسیالیستی کوردستان PSK

-پارتی کۆمۆنیستی کوردستان/باکوور

-پارتی کۆمۆنیستی کوردستان /ڕۆژاوا

-پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا

-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان/ڕۆژهەڵات 

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان/باشوور 

حزبی شیوعی کوردستان/باشوور 

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان /باشوور

;