Apora Logo

وتەبێژی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: مەترسی هاتنە ناوەوەی داعش نییە بۆناو عێراق

وتەبێژی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: مەترسی هاتنە ناوەوەی داعش نییە بۆناو عێراق

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

20/1/2026

وتەبێژی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی جددی نییە سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی داعش بۆ ناو عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، سەباح نوعمان، وتەبێژی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی،هیچ مەترسییەکی جددی نییە سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی داعش بۆ ناو عێراق وجێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش وتی، یەکە سەربازییەکانیان ئامادەن بۆ هەر دزەکردنێک یان نزیکبوونەوەیەک لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە بۆ سنوورەکان، هەروەها هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە سنوورەکان بە تەواوی پارێزراون.

دەشڵێت، کامێرا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنن بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان، لەگەڵ چاودێریکردنی بەردەوام لەلایەن فڕۆکەوانی سوپا و سەرجەم یەکەکانەوە.


;