دەستەی گشتی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەركردەیەكی مەترسییداری داعش لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیركراوە كە لە زیندانی شەدادییە ڕایكردبو و هەوڵی داوە خۆی بگەیەنیت بە شاری موسڵ.
باس لەوەشكراوە، ئەو سەركردەیەی داعش ڕاستەوخۆ بەرپرسی پێگەكانی داعش لە موسڵ و خاكی سوریا و سەرپەرشتیكردنی پلاندانان و جێبەجێكردنی چالاكییە تیرۆریستییەكان و ڕێكخستنی جموجۆڵی شانە نوستوەكان بووە لەو ناوچانە.
حەشدی شەعبی رونیشكردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە گورزێكی ئەمنی بە ئازارە دژی ڕێكخراوی داعش و دەڵێت، ئامادەكاری تەواومان كردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی چەكدارە مەترسیدارەكانی داعش.
ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ چەكدارانی سەر بەحكومەتی دیمەشق هێرشیانكردەسەر زیندانی شەدادی و زیندانەكەیان شكاند و سەرجەم دەستگیركراوەكانیش كە ئەندام و سەركردەی باڵای داعش بون، ئازادكران.
