Apora Logo

بەهۆی سەرماوە؛ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بەهۆی سەرماوە؛ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

19/1/2026

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، بەهۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، لە چەند پارێزگا و ئیدارەیەکی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا.


​بڕیاری پشووەکە بۆ ڕۆژانی سێشەممە (20ـی 1) و چوارشەممە (21ـی 1) دەبێت و ئەم شوێنانە دەگرێتەوە؛ پارێزگای هەڵەبجە، پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین، قەزای چەمچەماڵ، سنووری شارەزوور سەرجەم قەزا و ناحیەکانی دەگرێتەوە.

پشووەکەش سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لەو ناوچانە دەگرێتەوە و ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتی خوێندکارانە لە شەپۆلی سەرما و بەستەڵەک.

;