بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
🌧️ پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە چالاک دەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت:
بارانبارین: بەشێوەی نمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەستپێدەکاتەوە.
بەفربارین: لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
ناوچە پڕبارانەکان: ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی سۆران زۆرترین ڕێژەی دابارینیان دەبێت (بڕی بارانەکە مامناوەند دەبێت).
بای چالاک: خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم دەبێت و هەندێکجار دەگاتە سەرووی 20 کم.
🌫️ کەشوهەوای سبەی سێشەممە
بهگوێرهی كهشناسی، سبهی سێشهممه بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتایی دێت و ئەگەری دروستبونی تەم هەیە جگە لە بەشێک لە سووری پارێزگای (سلێمانی و هەڵەبجە) کەمێک دابارینی دەبێت، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.
ئهوهشی خستوهتهڕو، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بە تایبەت نزمترین پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە، لەگەڵ کاریگەری ئەو شەپۆلە ئەم شەو پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەم نزم بونەوەیە سبەی زیاتر دەبێت.
تێبینی بۆ شۆفێران: بەهۆی ئەگەری دروستبوونی تەم و بەستنی ڕێگاکان لە ناوچە شاخاوییەکان، داوا دەکرێت گەشتیار و شۆفێران وریای هاتوچۆ بن.
