Apora Logo

شەش واقعی ئازار بەخش لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە

شەش واقعی ئازار بەخش   لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە

ئاپۆڕا نیووز-هەواڵ

18/1/2026

شەش واقعی ئازاربەخش لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە..

د.عەدالەت عەبدوڵڵا

🔶 کورتبوونەوەی خەباتی ڕۆژئاوای کوردستان، لەوەی هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سوریا بکرێت و هەندێ مافی کولتوری بدرێت، دەرەنجامی نائامادەیی هەر ئیرادەیەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەو بەشەی کوردستان وەک کێشەیەکی سیاسی. 

♦♦ لە ڕاستیدا، ئەمەی ڕوودەدات، لە وردەکاریشدا، زادەی ئەم فاکتانەیە: 

١) بژاردەی سەربازی و جیهادیی حکومەتی دیمەشق لە مامەڵەکردن لەگەڵ کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا.

٢) خواستی تەقلیدیی ناسیۆنالیزمی تورکی و پاڵپشتیی سەربازی، موخابەراتی، دیبلۆماسی، میدیایی بۆ سوریا

٣) بیری پراگماتی و بزنسمانیی تۆم باراک ی نوێنەری ئەمریکا.

٤) پاڵپشتیی مادی و میدیایی سعودیە و قەتەر بۆ دیمەشق.

٥) سەودای ئیسرائیل لەگەڵ سەرانی دیمەشق بۆ فراوانکردنی پشتێنەی ئەمنیی خۆی و هەڵلوشینی باشوری سوریا لەبەرامبەر پاڵپشتی نەکردنی کورد.

‌‌٦) گرەوی ئایدیۆلۆژییانەی کورتبینانەی هەسەدە لەسەر عەشایەری عەرەبی و پاشماوەی بەعس

;