شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی پێشنیاری کردووە کە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بکرێتە پشوو بەهۆی قووڵبوونەوەی شەپۆلێکی سەرمای زۆر و هاتنی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر لە سەرانسەری کوردستان.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی، ئاشکرای کردووە کە پێشنیار کراوە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بکرێتە پشوو، چونکە چاوەڕوان دەکرێت لەو دوو رۆژەدا لوتکەی بارستەهەوای سارد و قووڵ بێت و پلەکانی گەرما لە هەموو کوردستاندا داببەزێت بۆ ژێر سفری سەهۆڵبەندان.
روونیکردەوە، لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا، لە ئەمشەوەوە تاوەکو رێکەوتی 20ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی باران، بەفر و کڕێوە بە کاریگەری جیاواز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سەرچاوەی ئەم شەپۆلە دەریای ناوەڕاستە، بەڵام بەهۆی تێپەڕبوونی بەسەر دەریای رەش و تورکیادا، ئەگەری بارینی بەفر زیاتر دەبێت بەراورد بە شەپۆلەکانی پێشوو.
