Apora Logo

فەرهاد شامی: 100 هەزار چەکدار هێرش دەکەن و دیمەشق سوورە لەسەر شەڕ

فەرهاد شامی: 100 هەزار چەکدار هێرش دەکەن و دیمەشق سوورە لەسەر شەڕ

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

18/1/2026

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، حکومەتی کاتیی سوریا هێزەکانی لە دەوروبەری ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵات بڵاوکردووەتەوە و زیاتر لە 100 هەزار چەکدار بەشداری لە هێرشەکاندا دەکەن.

شامی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "روناهی" ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی کاتی، گروپە چەکدارەکانی تورکیا و داعش پێکەوە هێرش دەکەنە سەر ناوچەکە و حکومەتی دیمەشق سوورە لەسەر فراوانکردنی بازنەی هێرشەکان.


بە وتەی شامی، هێزەکانی هەسەدە رووبەڕووی هێرشەکان بوونەتەوە و دەیان کاروانی سەربازیی چەکدارەکانیان کردووەتە ئامانج.


فەرهاد شامی داوای لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە لەوپەڕی ئامادەباشی و وریاییدا بن. سەبارەت بە زیندانەکانی داعشیش، رەخنەی لە هێزە نێودەوڵەتییەکان گرت بەوەی بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر زیندانەکانی داعش لە ئەستۆ ناگرن.

;