عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆرشی ئیسلامیی ئێران: سەرۆکی ئەمریکا بە تاوانبار دادەنێین، بەهۆی ئەو زیانانەی گەیاندوویەتی و ئەو بوختانانەی ئاراستەی گەلی ئێرانی کردووە. گەلی ئێران پشتی فیتنەی شکاند و لە ڕێگەی یەکگرتوویی خۆیەوە وتەی کۆتایی پێشکەش کرد.وڵات بەرەو شەڕ نابەین، بەڵام لەگەڵ تاوانبارانی ناوخۆدا کەمتەرخەمی ناکەین.ئەمریکا پاڵپشتی فیتنەی لە ئێران کرد، وەک پێشەکییەک بۆ کارێکی گەورەتر کە دەیویست جێبەجێی بکات.ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕی و تێکدەرە تاوانبارەکان دەستگیرکراون.
