ئیدارەی خۆسەر بە راگەیەندراوێک وەڵامی فەرمانە مەرسومییەکەی ئەحمەد شەرع دەداتەوەو ئاماژەیان بەوەکردوە؛ چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسی ماف و ئازادییەکان لە سوریا لە تووێژێکی تۆکمەی نیشتمانی و دەستوورێکی لامەرکەزی و دیموکراسیدایە، کە گەرەنتی هاوبەشی راستەقینە لە نێوان هەموو سوورییەکاندا بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد لە سوریا ئیدارەی خۆسەر دووپاتی دەکاتەوە کە مافەکان بە فەرمانی کاتی ناپارێزرێن، دەرکردنی هەر فەرمانێک، بەبێ گوێدانە مەبەستەکانی، ناتوانێت زامنێکی راستەقینەی مافەکانی پێکهاتەکانی سوریا پێکبهێنێت، ئەگەر نەبێط بە بەشێک لە دەستوری وڵات.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئەوان پێیان وایە ئەو فەرمانە رەنگە هەنگاوی یەکەم بێت، بەڵام ئاوات و هیواکانی گەلی سوریا بەدی ناهێنێت، کە قوربانییەکی بێئەندازەیان داوە و شۆڕشێکی راستەقینەیان بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی خۆیان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر ئەنجامداوە.
ئیدارەی خۆسەر جەختدەکاتەوە لەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسی ماف و ئازادیەکان لە سوریا لە وتوێژێکی تۆکمەی نیشتمانی و دەستورێکی لامەرکەزی و دیموکراسیدایە، کە گەرەنتی هاوبەشی راستەقینە لە نێوان هەموو سوورییەکان بکات
