Apora Logo

فوئاد حوسێن سەردانی تاران دەکات

فوئاد حوسێن سەردانی تاران دەکات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

17/1/2026

بڕیارە سبەی یەکشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە گەشتێکی کتوپڕ و یەک ڕۆژەدا بگاتە تاران. ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕووی لە هەڵکشان کردووە.


وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانەکەیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.


پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکان بریتی دەبێت لە تاوتوێکردنی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا، کە عێراق دەیەوێت وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی ڕۆڵ ببینێت.


پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت.


ئەم جوڵە دیبلۆماسییەی عێراق پاش ئەوە دێت کە محەمەد شیاع سودانی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ببێتە میوانداری دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران.


لای خۆشییەوە، حکومەتی ئێران ئامادەیی خۆی نیشانداوە و پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەکی عێراق کردووە کە ببێتە هۆی زیندووکردنەوەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی.


;